بەرگریی شارستانی داوا دەكات بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانی داوا دەكات بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن

دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی كوردستان بكات، بەهۆیەوە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

وێنە گەورەکە: بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆڵێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە، بەرگریی شارستانیی سۆرانیش هۆشداری نزیکبوونەوە لەو شوێنانە دەدات کە ساڵانە ئاستی ئاو تێیدا بەرز دەبێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین هەیە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، مەترسی لافاوێکی خێرا لە ناوچە شاخاوییەکان و دۆڵ و لێواری ڕووبارەکان هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوای لە هاووڵاتیان کرد، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو دەتوانن لەڕێگەی ئەم ژمارانە پەیوەندی بە کۆنترۆڵی ژووری بزوێن بکەن:

115 بۆ هێلەکانی کۆڕەک بە خۆڕاییە
07502401171
07507966355

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ