دەم پارتی: ئۆجەلان داوای لە هەسەدە نەکردووە وەک پەکەکە بەبێ مەرج خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی: ئۆجەلان داوای لە هەسەدە نەکردووە وەک پەکەکە بەبێ مەرج خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی بە ناوی پوختەی قسەکانی لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بە ناوی ئۆجەلانەوە خوێنرایەوە، هەر زوو دەم پارتی هاتە سەر هێڵ و گوتی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون و گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، ئەندامی شاندی کۆمیسیۆنەکە بۆ لای ئۆجەلان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەوە دوورە لە ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان.

چیرۆکی سەرەکی: لە 19ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە 04-12-2025 ئەنجام درا، داوا کرا تەواوی قسەکانی ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنەکە بەبێ پوختەکردن و وەک خۆی بخرێتەڕوو، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕەتی کردەوە و دوای تێپەڕینی 11 ڕۆژ بەسەر کۆبوونەوەکەدا نووسراوێکی بە ناوی پوختەی قسەکانی ئۆجەلانەوە بڵاو کردەوە. بەڵام ئەمە هەر زوو کاردانەوەی دەم پارتی بە دوای خۆیدا هێنا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێنج ئەندامەکەی دەم پارتی لە کۆمیسیۆنەکە لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەدا بە ناوی پوختەکردنەوە ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون و داوایان کرد تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی بڵاوبکرێنەوە، نەک بە پاساوی پوختەکردنەوە، بە یاریکردن بە ڕستەکان، بژاردن و هێنان و بردنی چەند وشەیەک، قسەکانی ئۆجەلان بۆ مەرامی تایبەت بەکار بهێنرێن.

لای خۆیەوە گوڵستان کڵچ کۆچیغیت کە یەکێک بوو لەو سێ ئەندامەی شاندەکە سەردانی ئۆجەلانی کرد ڕایدەگەیەنێت ئەوان دوور و نزیک لەو نووسراوە ئاگادار نەکراونەتەوە بە پاساوی پوختەکردنی قسەکانیەوە بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەوان لەگەڵ ئەوەدان ناوەڕۆکی تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە کە 16 لاپەڕەیە.

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەدا هەرگیز ئۆجەلان داوای نەکردووە هەسەدە وەک پەکەکە بەبێ مەرج خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و تیکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بە دوو مەرجەوە گرێ داوە. ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە بە دیموکراسیکردنی سووریا، چونکە هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لە دیکتاتۆریەت، دیموکراسییەت و دیموکراسییەتی خۆجێی بۆ ئێمە پێویستییەکی حەتمییە و هەروەها هەسەدە بە دوو شێواز دەکرێت تێکەڵی ئیدارەی سووریا ببێت، هێزە سەربازییەکەی تیکەڵی سوپا ببێت و جگە لەوە دەکرێت هێزی ئاسایشی ناوخۆی هەبێت و ئەو لەژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆدا بێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ