هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە

دیمەنی شوێنی هەناردەی نەوتی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆرییەکانی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە جێگیری لە ئاستی 190 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەردەوامە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، "بەردەوامیی هەناردەکردنی ئەم بڕە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ جێگیربوونی کارەکانی بەگەڕخستن و باشبوونی توانای ڕەوانەکردن. چاوەڕوانیش دەکرێت زیادبوونەکە بەشێوەیەکی پلەبەندی بێتە دی".

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: عەلی خەلیل، شارەزای بواری نەوت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "گەیشتن بە ئاستی 190 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا پێشکەوتنێکی گرنگە، بەڵام گرنگتر دڵنیابوونە لە بەردەوامی هەناردە، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زیادکردنی داهات و باشترکردنی دۆخی دارایی کوردستان و عێراق هەیە."

لەلایەکی دیکەوە: لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی نەوتی هەناردەکراوی  مانگی 10ـی ئەمساڵی بڵاو کردەوە. بەگوێرەی وەزارەتەکە لە مانگی 10دا نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکرابوو.

باکگراوند: دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە وەستانی، ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کرایەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ