پێشانگەی کتێبی زاخۆ هەزاران سەردانیکەری هەبووە و سەرووی 37 هەزار کتێبیش فرۆشراون
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە پێشانگەکە. وێنە؛ ئاڤا بەهدینان
ئاڤا نیوز
دوای شەش ڕۆژ، ئەمڕۆ کۆتایی بە پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ بۆ کتێب هات و بە هەزاران کەس سەردانی پێشانگەکەیان کردووە، هاوکات بە هەزاران کتێبیش فرۆشراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، 30-11-2025، سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە زاخۆ بە ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" کردەوە، پێشانگەکە زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی کتێبی لەخۆگرتبوو، هەروەها 65 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 10 وڵات، بەشدارییان کردبوو.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کردنەوەی پێشانگەکە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە ڕۆژێکی مێژوویی بوو و پێشانگەکەی دەوڵەمەندتر کرد، هەروەها گرنگی هاتنەکەی بۆ بابەتی خوێندنەوە و پەرتووک، ڕۆشنبیری شەرەفێکی گەورە بوو بۆ خەڵکی زاخۆ و بادینان.
گۆهدار شێخۆ ئاشکراشی کرد، بۆ ساڵی داهاتوو پلانیان هەیە بە شێوازێکی بەرفراوانتر و جوانتر پێشانگەی کتێب لە زاخۆ بکەنەوە، تاوەکو زۆرترین دەزگای چاپەمەنی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان بەشدار بن، هەروەها پێشانگەکە ببێتە دەرگایەک بۆئەوەی زاخۆ و دەڤەری بادینان بە بابەتی ڕۆشنبیرییەوە گرێ بدرێ.
لەلایەکی دیکەوە: کۆڤان حوسێن، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە وتی، 53 هەزار و 934 کەس سەردانی پێشانگەیان کردووە، هەروەها 37 هەزار و 273 هەزار کتێب فرۆشراون. وتیشی، کتێبی ئەدەبی کوردی پڕفرۆشترینی پێشانگەکە بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێکی تایبەت لە ئەمریکایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
9 خولەک لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت






