وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکان ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی و لە پێناوی ئەوەی ئاسانکاری بکات، بەمەبەستی پاکتاوی دارایی لە سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان. ئەم بڕیارە تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: پێش کۆتایی ساڵ یەکە ژمێریارییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاپۆڕتی ساڵانەی خەرجی و داهاتەکانیان ئامادە دەکەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت، بۆ ئەوەی داتای خەرجی و داهاتی هەموو یەکەکان کۆبکرێتەوە و بکرێت بە ڕاپۆرتێک.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەشێکی خەرجییەکان ڕادەگیرێن و لەمڕۆوە کار بەو بڕیارە دەکرێت:

 

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەو خەرجیانەی ڕاگیراون بەمشێوەیەن:-


ـ ڕاگرتنی سیستمی ئەلیکترۆنیی بەڕێوەبردنی دارایی هەرێمی کوردستان، لە ڕێککەوتی 07-12-2025 تاوەکو خەرجی ساڵی 2026.

ـ ڕاگرتنی گشت خەرجییەکان لە ڕێککەوتی 07-12-2025 بۆ ساڵی 2025،  بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکانن جگە لە خەرجی (مووچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێی مانگانە، خاوێنکردنەوە و خواردن).

ــ سەرجەم ئەو خەرجییانەی لەسەر ڕێژەی گەڕاوەی بەشە داهاتی وەزارەت ڕادەگیرێت، جگە لە مووچە و هاندان.

ــ ڕاگرتنی خەرجی، تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە.

ــ ئەو نووسراوانەی ڕەزامەندی خەرجییان هەیە لەمساڵ و خەرجنەکراون، ساڵی داهاتوو خەرج دەکرێن.

ــ هەر ڕەزامەندییەکی تەرخانکردن لە 2025 بەرەو خوارەوە نەچووبێتە بواری جێبەجێکردن، پێویستە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری وەرگرێتەوە.

ــ داخستنی ژمێرەی مانگی 12 لە 31-12-2025، سەرجەم فەرمانگەکان پێوەی پابەند دەبن، جگە لەو فەرمانگانەی لە سیستمی خۆپارەدارکردنن.

ــ ماوەی ژمێرەی کۆتایی لە 02-01-2026 دەستپێدەکات، تاوەکو 31-01-2026، ئەو فەرمانگانەی بەشێوەی نامەڵبەندی کار دەکەن، پێویستە ژمێرەی کۆتایی ساڵ 2025 بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ