ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له‌ هەولێر داوای ATM دەکەن

  • بزنس
  • 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

مووچوخۆرانی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە سنووری پارێزگای هەولێر، داوای ئامێری ATM ـی هەژماری من دەکەن. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شەماڵ ساڵح دانیشتووی کۆمەڵگەکەیە بە ئاڤای وت، Jژمارەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر بە گوندەکانی دەوروبەری نزیکەی 15 هەزار کەسە، لەو ژمارەیە چوار هەزاریان مووچەخۆرن، بەڵام یەک ئامێری ڕاکێشانی پارەی تیا نییە. ئیتر خەڵک دەبێ بچنە هەولێر بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.

لە هەر گەڕەک و شوێنێک زیاتر لە هەزار مووچەخۆری هەبێت، مافی ئەوەیان هەیە ATM ـیان بۆ دابندرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، هەوڵ دەدەین بەزووترین کات ATM ـیان بۆ دابنێین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ