ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، لە لقی بانکی ناوەندیی هەولێر کێشەی سیوولە نییە و بەشی سێ مووچە پارەی تیایە. لەبارەی مووچەی مانگی 10ـش دەڵێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی عێراق، ڕەوانە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی میوانی ئاڤا بوو، چەند پرسێکی پەیوەست بە مووچە و خەرجکردنی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خستە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی 11 لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، هەروەها سبەی دەبرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ڕێباز حەملان لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەمانەش کرد:
٠ لیستی مووچەی مانگی 10 وردبینی و کارەکانی تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە بەغدا دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 12ی خۆی بکات، دواتر مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
٠ سیوولەی پێویست بۆ دابەشکردنی سێ مووچە لە لقی هەولێر بانکی ناوەندی عێراق هەیە و كێشە لەوە نییە.
٠ لە 29-9-2025 تا 7-12-2025، هەرێمی کوردستان 14 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە، بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوەی بکات و بیفرۆشێت.
٠ نەوتەکە بە نرخی برێنت فرۆشراوە و هەموو حیسابەکە چووەتەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ و نایەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
٠ 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ هەموو مانگێک ڕادەستی بەغدا دەکەین، عێراق نزیکەی 270 ملیار دیناری دەخاتە سەر، کەواتە پێویست ناکات منەت بەسەر هەرێمی کوردستانی بکات.
٠ عێراق لە ڕووی سیاسییەوە دەیەوێت کارتی نەوت و داهاتی ناوخۆ بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
٠ دەبێت کێشەی مووچە و بودجە لە ڕێککەوتنی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق جێگیر بکرێت.
٠ پارتی ژمارەیەک مەرجی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق هەیە، کە پەیوەندی بە بابەتی سیاسیی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
٠ بەگوێرەی یاسای ئیدارەی مالی، دەبێت پشت بە (قەید ئیستحقاق) ببەسترێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، بەگوێرەی ئەم یاساییە مووچەکان ئیستحقاقە لەسەر عێراق و خەرجی نەکردووە، بەڵام ئەوان ناچنە ژێر باری ئەمە و دەڵێن دەبێتە قەرز لەسەر ئێمە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر ئەم خاڵە لەگەڵ بەغدا قسە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەلان وتی، هەوڵێک هەیە لەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆببنەوە و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ بکەن. لەسەر بنەماکانی حکومڕانی گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام کێشە لەسەر پۆست هەیە، پارتی زیاتر لە هەشت پۆستی وەزاری و دەستەی بە یەکێتی داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی پەنجا بە پەنجای بۆ پێکهێنانی حکومەت قبووڵ نییە، چونکە دوو هێندەی یەکێتی دەنگی بەدەست هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی سۆران هۆشداری بە گەشتیاران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
59 خولەک لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون
- بزنس
- 6 کانوونی یەکەم
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی






