عەدنان موفتی: بەشدارینەکردنی پارتی زیان بە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن دەگەیێنێت
- کوردستان
- 2024-04-11

عەدنان موفتی. باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی پارتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن، زیان بە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەگەیێنێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە، بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە باشترە پارتی بەشداری بکات.
بۆچی گرنگە؟ ناڕەزایەتیی پارتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەرپرسانی باڵای عێراقی هێناوەتە سەر خەت و لە هەوڵی ئەوەدان بەشێک لە داواکارییەکانی پارتی لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن.
لێدوانی فەرمی: "ئومێد دەکەم و پێم باشە پارتی بەشداری لەو هەڵبژاردنە بکات، چونکە پرۆسەکە کامل دەبێت. ئەگەر بەشداری نەکات ڕاستیەکەی چۆن مامەڵە دەکرێت لە دوای ئەو بەشداری نەکردنە، بەر چاوم زۆر ڕوون نییە، بەڵام زیان بە پرۆسەی سیاسی دەگەیێنێت". عەدنان موفتی ئەوەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 07-04-2024 شاندێکی پارتی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یونامی، ئامادەیی حیزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپات کردەوە، بەڵام بەو مەرجەی هەڵبژاردنەکە دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






