
وێنەیەكی كۆنی ئەحمەد سالار و ئەحمەد شەماڵ
ئاڤا نیوز
هونەرمەندی میللی ئەحمەد شەماڵ، 35 ساڵ بەر لە ئێستا بە گۆرانییەک بەشداری لە فیلمی خەوخۆشی ئەحمەد سالاردا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: هونەرمەند ئەحمەد سالار لەدیدارێکی هونەری ئاڤا میدیادا چیرۆکی نەگوتراوی دەربارەی هاوڕێیەتی خۆی و هونەرمەندی میللی ئەحمەد شەماڵ گێڕایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سالار گوتی: هاوڕێیەتی نێوان من و ئەحمەد شەماڵ زۆر پتەو بوو، بۆ تۆمارکردنی چەندین کاری هونەری بردوومە بۆ کەناڵی کەرکووک و خۆم ئامادەییم هەبوو لە تۆمارکردنی مەقامی ئای ئای گەرمیان، کە زۆر تایبەتبوو لەلای من، دواتر داوام لێکرد کە لە فیلمی خەوخۆش، بە گۆرانیگوتن بەشداری بکات.
زانیاریی زیاتر: "ئەو کات چومە لای دووکانێکی هەبوو لە بەردەم حەمامی سورەت وێنجەی دەفرۆشت، داواکارییەکەی قبوڵکرد و لەگەڵ هونەرمەندان، مەحموود محەممەد و بورهان محەمەد، گۆرانی فیلمی خەوخۆشییان تۆمارکرد". ئەحمەد سالار وای گوت.
باکگراوند: ئەحمەد شەماڵ ناوی تەواوی ئەحمەد مەحموودە، بنەماڵەکەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام خۆی ساڵی 1922 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1997 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول