
یاکۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ ماوەی ڕۆژێک لە هەولێر كارەكانی ڕادەگرێت، ئەوەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، کۆنسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر دەڵێت "بەهۆی نائارامی هەولێر نییە بەڵکو تەنیا خۆپارێزییە".
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ئەمریکا، پێشبینی دەکەن، لە نزیکترین کاتدا ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق بداتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یاکۆ بریندز، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: تەنیا بۆ ڕۆژی یەکشەممه 14-4-2024، کونسوڵخانەکە كارەكانی ڕادەگرێت و دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە، ئەم هەنگاوەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزییە.
زانیاريی زیاتر: کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ڕەتیکردەوە ڕاگرتنی كارەكانی کۆنسوڵخانەکەیان بەهۆی نائارامی هەولێرەوە بێت، بەڵکو گوتی " تەنیا وەک ڕێکارێکی خۆپارێزییە".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند: باڵوێزخانەکەی خۆیان له تاران دادەخەن، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێشنیازیان کردووە کە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل دوابخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گرژییەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە هەریەک لە هیندستان، نەمسا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە گەشت بۆ ئێران نەکەن، ئوسوترالیاش گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵی نوێی ئەمریکا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکان ئەفسانەییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موراد قەرەیلان: داواکاریی چەکدانانی هەسەدە لۆژیکی نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای شارەزوور-سەیدسادق سێ کەس برینداربوون