
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لێکەوتەکانی هێرشەکەی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل تاوتوێ کرد و لایەنی ئێرانی ئامانجی هێرشەکەی بۆ هاوتا ڕووسییەکەی ڕوونکردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاندووە، "ئەم هەنگاوە سنووردارە بە ئامانجی بەرپەرچدانەوە، سزادان و هۆشداریدان بوو بە ڕژێمی زایۆنی".
زانیاریی زیاتر: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کردووەتەوە ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوێکی نوێ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێتەبەر، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران وەڵامێکی تووندتری دەداتەوە.
لە بەرامبەردا: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: "ئێمە گومانمان نەبوو کە ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە لە سەر بنەمای وەڵامدانەوەیەکی بەرپرسانە و بە دانبەخۆداگرتنەوە کراوە."
بۆچی گرنگە: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئێسرائیل گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر کردووە و وڵاتانی جیهان داوای دانبەخۆداگرتن لە هەردوو لا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





