گرافیک: پەیڕەو سەڵاح- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی عەرەبی، لێکگەیشتن لەنێوان بەغدا و هەولێر کراوە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەوبارەیەوە ڕەزامەندی داوە.
وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکو هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی بەتایبەت سەبارەت بە پێکهاتەکان، لەشێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نیگەرانە کە بڕیارە لە 10-06-2024 بکرێت و کۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی "عەرەبی جەدید" بڵاویکردووەتەوە: "لێکگەیشتن لەنێوان بەغدا و هەولێر کراوە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن، بەغداد دەزانێت بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، ناشیەوێت کێشە بخولقێنێ و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دژی دواخستنی هەڵبژاردن نییە".
زانیاریی زیاتر: وەک ڕۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردووە" سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی دواخستنی هەڵبژاردن دەخرێتەڕوو".
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 700 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





