
وێنەی مووشەكەكە- AFP
ئاڤا نیوز
كۆریای باكوور مووشەكێكی نوێی كروزی ستراتیژی تاقیدەكاتەوە، میدیای ئەو وڵاتە بە "كڵاوەیەكی زۆر گەورە" ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمیی هەواڵی كۆریای باكوور ڕایگەیاند:"بەڕێوەبەرایەتیی موشەك تاقیكردنەوەیەكی بەهێزی كڵاوەیەكی جەنگیی زۆر گەورەی ئەنجامداوە كە بۆ مووشەكی كروزی ستراتیژی لە جۆری هاوسال-1 و ئاڕ ئەی-3 بەكاردێت."
زانیاریی زیاتر: كۆریا باكوور هەروەها مووشەكی دژە فڕۆكەی لە جۆری 'Pyoljji-1-2' تاقیكردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم تاقیكردنەوانە دوای ئەوە دێن كە مانگی ئاداری ڕابردوو بە ڤیتۆی ڕووسیا سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەر كۆریای باكوور پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی درێژ نەكرانەوە.
گۆشەیەكی دیكە: شارەزایان هۆشدارییان داوە لەوەی كە ئەگەری هەیە ،كۆریای باكوور ئەم مووشەكە كروزانە تاقی بكاتەوە تا دواتر بیاننێرێت بۆ ڕووسیا و ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆكراینا بەكاریان بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





