
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەیەک بۆ گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی ماددی لە عێراق پێک دەهێنرێت، گومان دەکرێت قەبارەی گەندەڵییەکە 20 ترلیۆن دیناری عێراقی بێت کە دەکاتە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار.
لێدوانی فەرمی: "لیژنەیەک لەبارەی گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق پێک هێنرا، ئەم لیژنەیە لە 13 پەرلەمانتار پێک هاتووە و ژمارەیەک نووسراوی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارکان کردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، دواتر ئەنجامی دۆسیەی گەندەڵییەکە بۆ ڕای گشتی و پەرلەمان ئاشکرا دەکەین"، سیپان عهزیز، ئهندامی لیژنهی لێکۆلینەوەکە، وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بە تایبەت گرێبەست و داهات و کارەکانیان لە بەندەری فاو کردووە، گومانی هەبوونی گەندەڵی بە قەبارەی 20 ترلیۆن دیناری عێراقی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە عێراق سەرەڕای گەندەڵییەکی زۆر لە بواری پڕۆژەکان، بە ئاشکرا دزیی گەورەش ڕوویان داوە لە نێو بانکەکان وەک ئەو دزییەی کە لە بانکی ڕافیدەین کرا و 2.5 ملیار دۆلار دزرا. دزی و گەندەڵییەکەی ئەمجارەش پەیوەندی بە پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورەوە هەیە کە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبی و دەیەم گەورەترین بەندەری جیهانە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هۆشدارییەک دەداتە حیزب و کاندیدەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێک پۆستێکی باڵا لە دادگای فیدڕاڵی وەردەگرێت