
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بە سوپای عێراق، بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، دۆسیەی ئەمنیی شاری کەرکووک لە پۆلیسی خۆجێیی وەرگیراوەتەوە و ڕادەستی سوپای عێراق کراوە، لەوکاتەوە فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک دەسەڵاتی یەکەمی سەربازییە لە شارەکە.
لێدوانی فەرمی: کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "گواستنەوەی دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ دوانەخراوە، بەڵکو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ڕێکارەکانی گواستنەوەی دۆسییەکە تەواو دەبێت و ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی کەرکووک دەکرێت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پێشتر عەمید میقداد مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمەی بە میدیای عێراقی گوتبوو: "پرۆسەی گواستنەوەی دۆسیەی ئەمنیی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا شەش پارێزگامان وەرگرتووەتەوە، پلان هەیە تاوەکو کۆتایی 2024 دۆسیەی ئەمنی هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەددین وەربگرینەوە. بەڵام وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکانی کەرکووک، بەغدا، میسان و بەسرە دەکەوێتە ساڵی 2025".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک تەواو بێت، بەڵام بە هۆکاری جیاواز دواخرا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






