پەیامێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
- کوردستان
- 2024-01-26
شەیری بکە لە:

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، داوادەکات هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
چیرۆکەی سەرەکی: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، ئەمڕۆ هەینی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشە پێکهێنرا و بڕیارە دوای 48 کاتژمێر ئەنجامەکەی ئاشکرا بکات.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند: "ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانیان بوو. ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان".
زانیاری زیاتر: وەک پێشەوا هەرامانی لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بۆ کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارە هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ "دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و، سزادانییان و ڕێگری لەدووبارەبوونەوەی کردەوەی هاوشێوە بکەن".
گۆشەیەکی دیکەی هەواڵەکە: هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر کوردستان پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و، پێیانوایە کوردستان هەرەس دەهێنێت، بەڵام خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان ورە و ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە بشکێن، بەڵکو بەهێزتر دەبن". سەرۆکوەزیران بارزانی داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتانی دۆستیش کرد کاری جددی بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: کاتژمێر 10:35 خولەکی شەوی رابردوو 25-1-2024, بە سێ کاتیۆشا هێرشکرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تاوەکو کاتژمێر 06:00 ی بەیانی نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
كێڵگەی غازی کۆرمۆر دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادركەرەم) لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی 135 كیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیای دانەغاز و هیلالی ئیماراتی کاری تێدا دەکەن و، گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازە لە کوردستان.
زیانە سەرەکییەکان: لەدوای هێرشەکە کارکردن و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا. هەروەها بەرهەمهێنانی غازی ماڵانیش وەستا. هاوکات بەهۆی ئەوەی غاز بە بۆری نەدەچوو بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستگەکان وەستا، بەم هۆکارەش کارەبای نیشتمانی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زۆر کەمبووەوە.

Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە