
ئاڤا دیجیتاڵ
دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهای، لەبارەی غەززە دوو فەرمان بۆ ئیسرائیل دەردەکات، بەر بە جینۆساید بگرێت و رێگە بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بدات.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی هەینی 26-1-2024 دادگای دادی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، بۆ بەدواداچوون بۆ سکاڵای ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل، کە ئەو وڵاتەی بە ئەنجامدانی جینۆساید لە دژی خەڵکی غەززە تۆمەتبارکردبوو.
بۆچی گرنگە: هەرچەندە بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی توانای جێبەجێکردن و پابەندکردنی لەگەڵدا نییە و، ناتوانرێت ئیسرائیل بە جێبەجێکردن ناچار و پابەند بکات، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە گرنگی زۆری دەبێت. پرسیار لەبارەی رەوایەتی هێرشی ئیسرائیل دروست دەکات و، دەبێتە پشتیوانییەکی واتایی گەورە بۆ خەڵکی فەڵەستین.
لێدوانی فەرمی: لە دانیشتنەکەدا دادگای دادی نێودەوڵەتی بڕیاری دا، پێویستە ئیسرائیل رێککاری کاریگەر و دەستبەجێ بۆ دابینکردنی پێداویستیی سەرەتایی و یارمەتیی مرۆیی بۆ خەڵکی فەڵەستین لە غەززە بگیرێتەبەر. هەروەها بڕیاری دا دەبێت ئیسرائیل هەر کردەوەیەک کە هاندانی جینۆسایدی تێدابێت، لە غەززە بووەستێنێت.
وردەکاریی بڕیارەکانی دادگا: دادگای لاهای سەرەتا بڕیاری لە سەر ئەوە دا کە دادگاکە مافی بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل هەیە، کە بەتۆمەتی جینۆساید تۆمەتباری کردبوو.
دادگا دواتر رای خۆی لەسەر دۆسیەکە دەبڕی و رایگەیاند، بەتوندی نیگەرانی بەردەوامیی قوربانیانی غەززەیە. راشیگەیاند مافی فەڵەستینییەکان بۆ پارێزگاریکردن لەبەرامبەر هەر کردەیەکی جینۆساید بەفەرمی دەناسێت.
زانیاری زیاتر: دادگا بە 15 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی نەخێر بڕیاری دا ئیسرائیل رێگە لە هەر کارێک بگرێت کە ئەگەری جینۆسایدی لە غەززەدا تێدابێت. لە فەرمانی دادگادا هاتووە: "دەبێت ئیسرائیل تەواوی ئەو رێکارانەی لەبەردەستدایە بۆ رێگەگرتن لە هەر کارێک لە چوارچێوەی ماددەی دووەمی پەیماننامەی جینۆسایددا، بگرێتە بەر".
دادگا بە 16 دەنگی بەڵێ و 1 دەنگی نەخێر بڕیاری دا کە دەبێت ئیسرائیل رێکاری خێرا و کاریگەر بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی و خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێویست بگرێتە بەر.
دادگا هەروەها بڕیاری دا پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا ئیسرائیل راپۆرتی خۆی پێشکەش بە دادگا بکات و دڵنیایی بدات لەوەی، هێزە سەربازییەکانی لە هەندێک کاری وەک کوشتن یان زیانگەیاندنی جددی جەستەیی و رۆحی بە فەڵەستینییەکانەوە نەگلاون.
بە گوێرەی بڕیاری دادگا، پێویستە ئیسرائیل دڵنیایی بدات لەوەی کە هێزەکانی خەریکی جینۆساید نین. هاوکات دادگا بڕیاری داوە کە دەبێت ئیسرائیل واز لە کوشتن، بریندارکردن و لەناوبردنی ژیانی فەڵەستینییەکان بهێنێت.
گۆشەیەکی دیکە: دادگا بە پێچەوانەی خواستی ئەفریقای باشوور، بڕیاری بۆ دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست دەرنەکرد.
ئەمەش بزانە: دادگای دادی نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی دادوەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و بارەگای سەرەکی لە لاهای هۆڵەندایە.
باکگراوەند: بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە کە چەند مانگێکە بەردەوامە، زیاتر لە 26 هەزار فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە 64 هەزار کەسیش بریندار بوون. سەرەڕای هەوڵ و گوشارە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە.
شاد فاروق
CDO
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





