
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی دەکات.
وێنە گەورەکە: لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مەحموود تەمیمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژە لە حكومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەکەدا داواكاری پێشكەش بە ئەنجوومەنی ڕاژە کرا بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: ساڵانە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە عێراق دادەمەزرێنرێن، بەڵام لە ساڵی 2018 ـەوە دامەرزاندنی قوتابییە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەستاوە، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی ڕاژە، ڕێکارەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکەن، ئەو داواکارییە، دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 ـیش دەگرێتەوە.
د. نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی هەزار و 300 قوتابی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






