
هاوینەهەواری بێخاڵ لە پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا پلانێکی ستراتیژی بۆ گەشتوگوزار دانراوە، ئێستا بەڕێژەی زیاتر لە 50% گەشەی کردووە.
بۆچی گرنگە: بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری بە هەوڵی حکومەت وای کردووە ساڵانە ژمارەی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکان هەبووە.
لێدوانی فەرمی: سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: حکومەت پلان و ستراتیژییەکی هەشت ساڵەی بۆ گەشتوگوزار دانەوە، بەوپێیە تاوەکو ساڵی 2030، ژمارەی گەشتیاران دەگاتە نزیکەی 20 ملیۆن گەشتیار.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ساڵی 2022 شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە ئەمە جگە لە سەردانکەرانی ناوخۆ، لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دەستەی گەشتوگوزار پێشبینی دەکات ئەمساڵ سەرووی هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: بە سێ ڕێگا کار لەسەر بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار دەکرێت، لەوانەش پەرەپێدانی مرۆیی، بووژاندنەوەی ژێرخانی گەشتیاری و بەبازاڕکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






