
ئاڤا دیجیتاڵ
جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەلایەن "گرووپە چەکدارە شیعەکان کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمشەو 27-1-2024 جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار کرایە ئامانج. بنکەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنرێت و مقاوەمەی ئیسلامیش هێرشەکەی لەئەستۆ گرتووە.
لێدوانی فەرمی: کەمێک پێش ئێستا، میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی هەواڵی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدیان لە ئەنبار بڵاوکردەوە و گوتیان: "بە فڕۆکەی بیفڕۆکەوان هێرشمانکردووەتە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد".
زانیاریی زیاتر: واشنتن لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، چەندینجار هێرشی ئاسمانی کردووەتەوە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و بنکە و بارەگاکانیان بۆردوومان دەکات.
باکگراوند: لە دەستپێکی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵکشاون، زیاتر لە 150 هێرش کراونەتە سەر ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا. ئەم هێرشانە لەکاتێکدان لایەنە شیعەکان لە عێراق داوای رۆیشتنی ئەمریکا لە عێراق دەکەن. هەروەها محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهەمانشێوە داوا لە هاوپەیمانان دەکات وڵاتەکە بەجێبهێڵن و پێیوایە ئەم چۆڵکردنە ئاسایشی وڵاتەکە مسۆگەر دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات