بەهۆی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز چەند هاووڵاتییەک لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 2024-05-03
وێنەی بەشێک لە دەستگیركراوەكان
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیتڵاعاتی ئێران 14 هاووڵاتی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەهۆی بەشداریكردن لە ڕێورەسمی نەورۆز دەستگیردەكات.
وێنە گەورەكە: بە گوتەی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، هەرچەندە ئێران بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ ئاهەنگی نەورۆز ڕانەگەیاندووە، بەڵام بەر لە ئاهەنگی نەورۆز و دوای ئاهەنگەكەش بەپاساوی دیكە بەشدارانی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستگیر دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ پێنجشەممە، ئارمان ئیبراهیمی، دانیشتووی گوندی "ئالیكاوێ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێران، بێ بەڵگەنامەی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار براوە.
زانیاریی زیاتر: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 13 هاووڵاتیی دیكە هەر لە شاری شنۆ و بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری دەسبەسەر كراون، تا ئێستا زانیاریی تەواو لەسەر تۆمەت و چارەنووس و شوێنی هێشتنەوەی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەست نییە.
ناوی دەستبەسەرکراوەکان:
ـ یووسف حاجی خۆش
ـ سەلاح قازی
ـ حیسامەدین مەحموودی
ـ محەممەد سوڵتانپوور
ـ غەفوور شێخ ئەحمەدی
ـ جەعفەر ڕەسووڵی
ـ حەسەن ڕەسووڵی
ـ مەولوود ڕووستا
ـ هادی لاوە
ـ ئاکۆ ئیبراهیمی
ـ ڕەحیم ڕەفعەتی
ـ ئومێد ڕەشیدپاک
ـ فەخرەدین مودەڕیسی

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





