
وێنەی سەردانی پێشووی وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆلای سەرۆكوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دووجار لیستی وانەبێژانیان بۆ بەغدا ناردووە و لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی داوای کردووە لە ڕێککەوتنی عێراق و چیندا لە پشکی هەرێمی کوردستان 300 قوتابخانە دروست بکەن.
وێنە گەورەکە: 37 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەگرێبەستکردنیان ڕێگا خۆش دەکات دەرچووانی دانەمەزراو شوێنیان بگرنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن کە لیستی وانەبێژان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەنێردراوە ڕاست نییە، ئێمە دووجار لیستەکەمان ناردووە".
زانیاریی زیاتر: "لە کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانیدا پێم گوتووە، پێویستە هەموو ئەو شایستانەی وانەبێژانی عێراق هەیانە، وانەبێژانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، جگە لەوەش من بە نووسراو و سیدی و فلاشیش داتای وانەبێژانم داوەتە دەست سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئێمە چاوەڕێی وەڵامین". وەزیری پەروەردە وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری گرێبەستکردنی وانەبێژان، ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە، مووچەکەیان دەبێتە 500 هەزار دیناری جێگیر و بڕوانامەی دیبلۆمیش، مووچەکەیان دەبێتە 450 هەزار دینار.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە