هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دۆسیەی ئەمنی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 2024-05-05

کۆبوونەوەی هەواڵگری نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە مەبەستی گەیشتن بە هەماهەنگی هەواڵگری، تاوتوێی دۆسیە ئەمنییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی هەوڵگریی نیشتمانی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەن کورتەیەکیان لەسەر پلانی کاری داهاتوو پێشکەشکرد، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەدیهێنانی هەماهەنگی لەبواری ئەمنی و هەواڵگریدا".
زانیاریی زیاتر: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پەیوەست بە پابەندبوون بە بوارەکانی کاری هەواڵگری و پیشەیی بوون لە ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنییەکان کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






