
ساتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای نزیكەی سێ ساڵ، جارێكی دیكە نێچیرڤان بارزانی ـ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی تارانی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، بازرگانی و چەند پرسێكی دیكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میدیاكانی ئێران بە گرنگییەوە باسی لێوە دەكرێت و چەندین میدیایی گەورەی ئێرانی دەڵێن "سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی گرنگییەکی گەورەی سێ ڕەهەند بۆ ئێران و هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە".
بابەتە ستراتیژییەکان: ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاوی کردەوە: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە تارانە، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لە چەند ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕووی هەوراز و نشێوی بەرچاو بووەتەوە، بەڵام شارەزایان پێیان وایە "دیدارەکانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ تۆکمەکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی نوێیە بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان".
زانیاریی زیاتر: لە میدیاکانی هەمشەهری و مێهر و خەبەردا باسی ئامانجەکانی گەشتەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە کە لەم ڕەهەندانە خۆی دەبینێتەوە:
یەکەم: ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق.
دووەم: بوونی دەزگا ئەمنییەکانی دژبەری ئێران(دەرەکیەکان) لە خاکی هەرێمی کوردستان.
سێیەم: پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری-بازرگانی نێوان تاران و هەولێر کە بە هۆی گرژییەکانی ماوەی ڕابردوو ڕووی لە کزی کردبوو.
چوارەم: چارەسەری چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
درێژەی ڕاپۆرت:
ئێران ڕەخنەی لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێران هەیە کە هەرێمی کوردستان تیایدا لایەنی سەرەکییە، بەڵام هەرێمی کوردستان چەندین جار ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە کە هەرێم هەموو ڕێکار و ڕاسپاردەکانی سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەچی کردووە و "هەم چالاکییەکانبیان ڕاگیراون".
مانۆڕی سیاسی ئێران
ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی بنکەی مۆساد لە کوردستان، لە کاتێکدا "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دوای لێکۆڵینەوە ئەم بانگەشەیان ڕەت کردووەتەوە" و چاودێران بە مانۆڕی سیاسیی ئێرانیان هەژمار کردووە.
تەوەری هەرە گرنگ
هەمشەهری ئۆنلاین دەڵێت: "پەیوەندییە ئابووری-بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان یەکێک لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی دەبێت لە تاران كە بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر کەمی کرد، لە کاتێکدا پێشتر قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە".
كاریگەری ئێران لەسەر عێراق
هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەند پرسی سیاسی بووەتەوە بە تایبەت لە بواری ئەنجامدانی هەڵبژاردن. ئاژانسی میهگر دەنووسێت: "ئێران کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق هەیە بەتایبەت ئێستا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نزیکە، بۆیە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکان دەبێت".
هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکانی ئابووری ـ سیاسی هەیە، بەتایبەت لەم دۆخە قەیراناوییەی کە ئابووریی ئەو وڵاتە تێی کەوتووە. ئێران پێویستی بە ڕۆشناییەك هەیە و ئەم هەرێمی کوردستان بەرچاوگەیەکی ئاشکرایە بۆ یارمەتیدانی، "بۆیە دەسەڵاتدارانی ئێران، بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم و پرسی کۆبوونەوەکان دەڕوانن".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هەڵەبجە پردێک بە گوژمەی 26 ملیار دینار دروست دەكرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نزیکەی 25 ملیۆن دینار لە فەردەیەکی برنج دەدەۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ژەهراویبوونی 19 سەربازەکەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە