
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە "تیرۆرستی" وەسف دەکات و بەتوندیش سەرکۆنەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەکەم".
نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت و دەڵێت، "لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە".
زانیاری زیاتر: هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەتوندترین شێوە هێرشە ترسنۆکانەکەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم".
باکگراوند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-11-2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان درۆنی بنکەیەکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا کرایە ئامانج، بەو هۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازیش برینداربوون، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





