
کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان-وێنە:فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستینی پەسەند کرد.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی فەڵەستین بتوانێت ببێتە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە کۆبووە، بڕیارە دوو کاتژمێری دیکە دەنگدانی کۆتایی لەسەر بکرێت، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەمریکا دەتوانێت بڕیارەکە ڤیتۆ بکات؟
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەمەد شەریف، مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەت لە زانکۆی کوردستان- هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"ئەگەر دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەڵێ دەنگی پێبدەن دەبێت بڕیارەکە بچێتەوە ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمریکاش دەتوانێت ڤیتۆی بکات".
لە لایەکی دیکەوە: شوكرییە برادۆست، ماستەر لە ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیارەکانی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەندامبوون دەبێت بچێتەوە ئەنجوومەنی ئاسایش، هەر بڕیارێک لە ئەنجوومەنی گشتی پەسەند کرا زیاتر بڕیارێکی سیمبولییە و دەبێت بچێتەوە ئەنجوومەنی ئاسایش و لەوێش ئەمریکا دەتوانێت ڤیتۆی بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پڕۆژەبڕیارێک بۆ ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایش گەڵاڵە کرا و دەنگی زۆرینەی بەدەست هێنا، بەڵام ئەمریکا بڕیارەکەی ڤیتۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات