
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووتن و جگەرەی ئەلیکترۆنی، بڕیاریدا جگەرەی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی بە یاسا سنووردار" بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ژمارەی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە نێو منداڵ و نەوجەواناندا بۆ سێ ئەوەندە زیادیکردوو، بەتایبەت نەوجەوانانی تەمەنی نێوان 11-15 ساڵی كە 90٪ یان جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە دوو ساڵدا رێژەی بەکارهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە نێو نەوجەوانانی تەمەن 11-17 ساڵ بۆ " نۆ ئەوەندە" بەرزبووەتەوە. بۆیە بڕیاری نوێی بەریتانیا ئەوەیە جگەرەکێشان بۆ خوار تەمەن 18ساڵ قەدەغە دەکرێت. نووسینگەی ژمارە 10 ی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمە راگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی بەریتانیا بریاریدا، بۆ لەمەوبەدوا پێویستە لە مارکێت و شوێنی فرۆشتنی جگەرەکان، جگەرەی ئەلیکترۆنی لە شوێنێکی شاراوە هەڵبگیرێت و شێوەی دەرەوەی پاکەتی جگەرەکان سەرنجراکێش نەبێت بۆ منداڵان. جگە لەوە هەر بەرهەمێک نیکۆتینی تێدابێت فرۆشتنی بە منداڵ و نەوجەوانان قەدەغەیە.
زانیاریی زیاتر: سزای دوو هەزار و 500 ستێرلینگ ( نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی) بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێندرێت کە ئەو بەرهەمانە بە منداڵان دەفرۆشن، هەروەها بوودجەی 30 ملیۆن ستێرلینگ (33 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) تەرخان دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناو وڵاتدا.
هەروەها پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن، باس لەوەش کراوە کە ساڵانە لەنێوان 50 هەزار بۆ 70 هەزار کەس بەم شێوازە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن.
لە لایەکی دیکەوە: فڕێدانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ ناو زبڵدانەکان دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بارهەڵگرەکانی زبڵ و خاشاک یان شوێنەکانی پاشماوە. حکومەتی بەریتانیا وادەڵێت.
باکگراوند: حکومەتی بەریتانیا ساڵی رابردوو کۆمەڵێک ڕێوشوێنی بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی جگەرە گرتەبەر، لەوانەش دیاریکردنی تەمەنی بەکارهێنەرانی جگەرە هەموو ساڵێک، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەدوای ساڵی 2009 لەدایک دەبن، نەتوانن بەدرێژایی تەمەنیان تووتن و بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانی جگەرە بکڕن. ئەو نەوەیە بە تەواوی دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن و جگەرەی ئەلیکترۆنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە