هاوپەیمانیی تەقەدووم بە فەرمی پشتیوانی لە کاندیدکردنی مەشهەدانی دەکات بۆ سەرۆکی پەرلەمان
- عێراق
- 2024-05-13

مەحموود مەشهەدانی - گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دواجار هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند و داوا لە فراکسیۆنە سیاسییەکان دەکات پشتگیری لەم کەسە بکەن.
وێنە گەورەكە: دوای چوارجار هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، هێشتا جێگرەوەی حەلبووسی دیاری نەکراوە، بەڵام دوای درێژکرنەوەی ماوەی یاسادانان حەلبووسی و هەندێک لایەنی دیکەی سوننە دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی تەقەدووم ڕایگەیاند: "پشتیوانی خۆمان بۆ کاندیدکردنی مەحموود مەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەگەیێنین".
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانی تەقەدووم ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبەر ڕۆشنایی باوەڕبوونمان بە گرنگی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و پێویستی کاراکردنی ئەم ڕۆڵە لە چوارچێوەی سیستەمی هاوسەنگی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی پاراستنی ئەم مافە، وەک نوێنەری زۆرینەی سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پشتیوانی لە کاندیدکردنی مەحموود مەشهەدانی دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنجشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق خولی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە، ئامانجیش لێی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت