تاوەکو ئێستا دۆسیەی نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر لە سلێمانی بۆ پێدانی زەوی یەکلاکراوەتەوە
- کوردستان
- 2024-05-14

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سنووری 45 شارەوانی لە پارێزگای سلێمانی، دۆسیەی نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام زەوی لە سنووری بەشێکی شارەوانییەکان ئامادە نییە.
وێنە گەورەکە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 37 هەزار و 394 فەرمانبەری هەمیشەیی و گرێبەست مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە و زانیارییەکانیان بە مەبەستی ئاراستەکردنی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار کراون.
زانیاریی زیاتر: لە کۆی ئەو 45 شارەوانییەی پارێزگای سلێمانی، تەنیا لە سنووری 15 شارەوانی زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەیە، کە ژمارەیان 2329 پارچە زەوییە، لە بەرامبەردا هێشتا لە سنووری 28 شارەوانی دیکە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادە نییە.
لێدوانی فەرمی: ئاوات عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ژمارەی فەرمانبەرانی شایستە زیاد دەکرێت، چونکە هەوڵەکانمان بۆ تۆمارکردنی زانیاریی فەرمانبەران بەردەوامیان هەیە و هێشتا نەگەیشتووینەتە کۆتایی پرۆسەکە”.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە سەرجەم شارەوانییەکان بەردەوامن لە ناردنی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو زەویانەی کە ئیفراز کراون و ئامادەن بۆ دابەشکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە