لایەنە کوردستانییەکان پشتگیری کام بەربژێر بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن؟
- عێراق
- 2024-05-15

ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن، ئەمەش دەنگی لایەنە کوردییەکانی دابەش کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی شەممە 18-05-2024, ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کۆببنەوە، هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بەربژێرن بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە.
بۆچوونی لایەنەکان: لایەنە کوردستانییەکان پشتگیری کام بەربژێر دەکەن و دەنگی پێ دەدەن؟
پارتی: شێروان دووبەردانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ زۆرینەی سوننەین کە تەقەدووم لە پشتیەتی و هاوپەیمانی پێک دەهێنن، پێشتریش چەندین جار محەممەد حەلبووسی سەردانی سەرۆک بارزانی کردووە، ڕێز لەو ڕێککەوتنە سیاسییە دەگرین، بەدڵنیاییەوە دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی دەدەین کە بڕیار درا زۆرینەی سوننەی لەگەڵ بێت.
یەکێتی: هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە چاوەڕوان دەکەین سوننە لەسەر یەک کاندید ڕێک بکەون، ئەگەر لە یەک کاندید زیاتر بوو، ئەو کاتە بەپێ بڕیاری سەرووی خۆمان بڕیار دەدەین.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: موسەننا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پاڵپشتیی سالم عیساوی دەکەین و بۆ ئەو پۆستە بە گونجاوی دەزانین.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە پاڵپشتی سالم عیساوی دەکەین.
نەوەی نوێ: هێشتا بڕیارمان نەداوە، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری خۆمان دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






