ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەکات
- کوردستان
- 15 ئایار
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش ڕایدەگەیێنێت، بۆ چارەسەر و یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی جووتیارە کوردەکانی سەرگەڕان، سەردانی ناوچەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، بەشێوەیەکی چڕ تەعریب لە کەرکووک دەستی پێکرد، جارێکی دیکە عەرەبی هاوردە لە سەرگەڕان و گوندەکانی دیکە دەستیان بە داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد کرد.
لێدوانی فەرمییەکان: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا و ئەندامانی لیژنەکانی بەرگری و ئاسایش و کشتوکاڵ، سەردانی مەیدانی سەرگەڕان و ئەو گوندانە دەکەن".
نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوە هاتوون کێشەی جووتیاران لە گوندی پەلکانە چارەسەر بکەین و بەدڵنیاییەوە هاتنەکەشیان ئەنجامی دەبێت".
هۆکارە زانراوەکان: دوای پرۆسەی ئازادی لە عێراق، عەرەبی هاوردە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم قەرەبوو کرانەوە، هیچ مافێکیان بەسەر زەوی کشتوکاڵی جووتیارانی کورد لە کەرکووک نەما و جووتیارە کوردەکانیش تاپۆی خاوەنداریێتیی زەوییەکانیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی گۆڕانی ئاووهەوا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی دەستدرێژی بۆ سەر جوتیارانی کورد نەهێڵین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت