ئاڤا نیوز
پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، هەر کەسێک کار یان سواڵ بە منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵی بکات، بەتوندی سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پاراستنی منداڵان کرا و هاوکات چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی کارکردن و سواڵکردن بە منداڵ دەرکرا.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە کۆبووینەوە، چەند بڕیارێکی گرنگمان دا، لەگەڵ داواکاری گشتی و دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانیش قسە دەکەین، چونکە ئەم بابەتە دەچێتە بابی ئەو یاسایەی بۆ پاراستنی نەوجەوانان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەخێوکەرێک بەڵێننامەیەکی پێ پڕ دەکرێتەوە و ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لە ئەگەری پێشێلکردنی بەڵێننامەکەدا، لەڕێگەی دادگەکانەوە سزای قورس دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا