
ئاڤا دیجیتاڵ
كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لەڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند "بەشێوەیەكی كاتی ئەندامەكانیان ئاگاداركردووەتەوە تەنها بەرگری بكەن ئەگەر هەر هێرشێكی ئەمریكا كرایە سەریان، باس لەوەش دەكەن ئەو هەڵوێستەیان بۆ ئەوەیە حكومەتی عێراق "شەرمەزار" نەبێت، وەڵامی ئەمریكاش بۆ ڕاگەیێندراوەكەی حیزبوڵڵا ئەوەیە "كردارەكان دەنگیان لە وشە بەرزترە".
چیرۆكی سەرەكی: كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕاگرتنی هێرشەكانی بەشێوەیەكی كاتی بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند، ئەویش لەپێناو "شەرمەزار" نەبوونی حكومەتی عێراق، ئامۆژگاری چەكدارەكانیشی دەكات بەشێوەی كاتی بەرگری بكەن.
زانیاری زیاتر: حیزبوڵڵای عێراق لەڕاگەیێندراوەكەیدا دەڵێت " كەتائیبی حیزبوڵڵا بڕیاری خۆی داوە بە پشتیوانی گەلی ستەملێكراوی غەززە بۆ سەركەوتن بە ئیرادەی خۆیان و بەبێ دەستێوەردانی ئەوانی دیكە، زۆر جار براكانمان لە میحوەرەكان لەوانەش كۆماری ئیسلامی ئێران شێوازی جیهادی ئێمە ئاگادار نین، زۆرجاریش ناڕەزایی دەردەبڕن لە زیاتربوونی فشار و هێرشەكان دژ بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، بۆیە بە پابەند بوون بە بەها مرۆیی و بیروباوەڕییەكانمان بە حیكمەت و وردی هەنگاو دەنێین و ڕەچاوی یاسا شەرعییەكان و ئەخلاقیەكانمان كردووە و ڕەچاوی شەرع و ئەخلاق دەكەین بەشێوەیەكی ورد و لە قورسترین دۆخدا".
حیزبوڵڵای عێراق دەشڵێت " بەوهۆیەوە ڕاگرتنی چالاكییە سەربازی و ئەمنییەكانمان ڕادەگەێنین بۆ سەر هێزەكانی داگیركەران بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق شەرمەزار نەكەین و بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لە خەڵكەكەمان لە غەززە بەشێوەیەكی دیكە، ئامۆژگاری موجاهیدەكانمان دەكەین لە كەتائیبی حیزبوڵڵا بەشێوەیەكی كاتی تەنها بەرگری بكەن ئەگەر هەر هێرشێكی دوژمنانی ئەمریكا كرایەسەرمان".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ملیشیاكانی سەر بە ئێران بەرپرسی هێرشی سەر هێزەكانمان لە ئوردن دەزانین و لە كات و شوێنی دیاریكراو وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە.
گوتیشی "ئاگاداریی راگەیێنراوەكەی حیزبوڵڵاین بۆ وەستاندنی هێرشەكانیان بۆ سەر بنكەكانمان، بەڵام كردارەكان دەنگیان لە ووشە بەرزترە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەشڵێت "بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە توانای پێویستیان بۆ پشتیوانیكردنی سەقامگیریی عێراق هەیە.
باكگراوند: شەوی 28-2-2024 بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سنووری عێراق و ئوردن و سووریا، بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا كوژران و 40ی دیكەش برینداربوون، ئەمە ئەمریكای زۆر تووڕەكرد، جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتە گوتی "تۆڵە لە بكەرانی هێرشەكە دەكەینەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





