دیناری عێراقی - وێنە:محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کومەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی گەشانەوە دەستی پێ کردووە و تاوەکو ئێستا دوو کەس لە پڕۆژەکەدا پارەی وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-9-2023، سەرۆکوەزیران بارزانی، پڕۆژەی گەشانەوە بۆ گەشەپێدانی بزنسی بچووک و مامناوەند ڕاگەیاند و گوتی: پڕۆژەکە قەرز بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان دابین دەکات، ئامانجیان پاڵپشتیکردنی کۆمپانیاکان، گەشەکردنی ئابووری و پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانییە لە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کومەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پڕۆژەی گەشانەوە دەستی بە کارەکانی کردووە و تاوەکو ئێستا دووکەس پارەیان وەرگرتووە، کە هەریەکەیان 150 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییان لە ڕێگەی ماڵپەری گەشانەوەوە فۆڕم پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندیان بۆ دەکرێت و بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تا قەرزەکەیان پێ دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە، تاوەکو بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دابین دەکات، بە ڕسوماتی کارگێڕیی %2 و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (ڕەهن) لەسەر قەرزەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
یاری گۆڵف و بڕیارە هەستیارەکانی ترەمپ بەرامبەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ئەوەی لە ئێران ئەنجاممان دا ساتێکی مێژوویی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە