
ئاڤا دیجیتاڵ
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا رەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی راگەیێنراوێکی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، "ئەمڕۆ چوارشەممە 31-1- 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ناوخۆیی کە زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوە و بەدواداچوونی میدیایی، هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
لێدوانی فەرمی: لە راگەیێنراوەکەدا دژەتیرۆر جەختدەکاتەوە "ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
باكگراوند: لەدوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە لە مانگی 10 ساڵی رابردوو، چەندینجار بە مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشكراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام زۆربەی مووشەک و درۆنەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتەخوارەوە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێک بەر فڕۆکەخانە نەکەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 41 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا