پەرلەمانتارێک: لەکاتی دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان هەندێک پەرلەمانتار وێنەی دەنگەکانیان دەگرت
- عێراق
- 2024-05-22

پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە بکات.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەرەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سالم عیساوی نزیکبوو لەوەی ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام دانیشتنەکە هەڵگیرا، ئەندامانی حزبەکەی حەلبووسی ڕێگرییان کرد دانیشتنەکە تەواوببێت، موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نزیکەی 20 خولەک چاوەڕێی کرد، ئەوکات دانیشتنەکەی هەڵگرت.
زانیاریی زیاتر: سالم عیساوی بەربژێری فراکسیۆنە سونییەکانە نەک خەمیس خەنجەر، هەندێک لە پەرلەمانتارەکانیش وێنەی کارتی دەنگدانەکەی خۆیان دەگرت. ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وای گوتووە.
گۆشەیەکی دیکە: "بەم نزیکانە پەرلەمان کۆنابێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، هێشتا بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ئارادایە، سوودانی بە لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات و سەدرییەکانیش کێشەیان نییە لە پشتگیریکردنی". ئەو پەرلەمانتارە وا دەڵێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ناکۆکی نێوخۆیییەوە، شەش مانگە سوننەکان لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێک نەکەوتوون، دوای ئەوەی محەممەد حەلبووسی بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن





