بەرپرسانی ئەمریكا جەخت دەكەنەوە پلانیان نییە هێزەكانیان لە سووریا بكشێننەوە
- هەواڵ
- 1 شوبات

ئاڤا دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، سەرکردە باڵاکانی ئەمریکا دەڵێن "بە هیچ شێوەیەک لە پلانیاندا نییە ئەو وڵاتە جێبهێڵن."
چیرۆکی سەرەکی : ئاڵۆزییەکانی نێوان گرووپە چەکدارەکان لە کەرتی غەززە لەگەڵ سوپای ئیسڕائیل، بووە هۆی ئەوەی هێرشی بەردەوام بکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە عێراق و سووریا ، دوای ئەو ڕووداوانەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەمریکا بەنیازە سووریا چۆڵبکات، چەند بەرپرسێکی سەربازی و سیاسیی ئەمریکا دڵنیاییان داوە بەهیچ شێوەیەک لە پلانی ئەمریکادا نییە لە سووریا بکشێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەوەکالەت بەمیدیاکانی گوت " هیچ پلانێک نییە بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا و واشنتن بیری لەو بابەتە نەکردوەتەوە."
ئەم لێدوانەی نۆلاند بە یەکەم لێدوانی فەرمی ئەمریکا دادەنرێت لەسەر پرسی کشانەوەی ئهمریکا لە سووریا.
هاوکات پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " تا ئێستا هیچ بژاردەیەکی لەمشێوەیە نەخراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2018ەوە دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا هەیە، ئەوکاتە نزیکەی 2200 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بوون کە زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) جێگیربوون، ئەوکات جەیمس جێفری نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند " ئامانج لە مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان ئەوەیە دڵنیا بن لەوەی ئێران خاکی سووریا جێدەهێڵێت و داعشیش بە شێوەیەکی یەکجارەکی تێکدەشکێنرێت".
بەپێی دواین زانیارییەکان ئەمریکا ئێستا 900 سەربازی لە سووریا هەیە، لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی و ئاسمانیی دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر پاشماوەی چەکدارانی داعش لە بیابانەکانی نزیک دێرەزوور، کە لە بنکەی ئەل تەنەف جێگیرکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد