
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، قسە لەبارەی پێشنیازەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ 'ڕێگەی گەشەپێدان' کرا و بڕیاریش وایە کاتژمێر پێنجی ئێوارە واژۆ لەسەر کۆنووسەکە بکرێت.
بۆچی گرنگە: عێراق و تورکیا و ئیمارات لەسەر پڕۆژەی ستراتیژیی 'ڕێگەی گەشەپێدان' ڕێککەوتن کە ئابووریی ناوچەکە لە ڕێگەی عێراقەوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، بەڵام لە نەخشەڕێی پێشنیازکراو ڕێگەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێنەدەپەڕێ، بۆیە سەرۆکوەزیران بارزانی نەخشەڕێیەکی نوێی پێشنتاز کرد.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوزدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا ئێمە پێشنیازمان کردووە بە نەخشە ڕێگەیەک کە 32 کیلۆمەتر کورتترە و تێچووی کەمتریشی پێویستە، لە ڕووی ئەمنیشەوە سەقامگیرترە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: یونس خالید کەعبی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنین لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە پێشنیازەکانمان وەرگرتووە و خوێندنەوەی بۆ دەکەین و ئێستا لە قۆناغی دایزاینداین و دەکرێت گۆڕانکاری بکرێت بەپێی تایبەتمەندی پارێزگاکان، ئێمە گەیشتووینەتە زۆر خاڵی هاوبەش.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر ڕێگە دراوە کە لە فاوەوە تاوەکو مووسڵ بە هەزار و 100 کیلۆمەتر درێژ ببێتەوە، تەنیا بەشی باکووری مووسڵ بۆ نێو خاکی تورکیا ماوە کە سەرۆکوەزیران بارزانی داوای کردووە بە نێو هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت.
ئەمەش بزانە: شاندەکە لەگەڵ کۆمپانیا ڕاوێژکارە ئیتالییەکە سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانە دەکەن کە بۆ ڕێگەی گەشەپێدان پێشنیار کراوە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن