
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەو قوتابخانانەی سلێمانی کە دەوام نەکراوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ ماوەی 45 ڕۆژ درێژبکرێتەوە، قوتابییان تاقیکردنەوەکان لەگەڵ خولی دووەم دەکەن و بە خولی یەکەم بۆیان هەژمار دەکرێت.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی قوتابییانی پۆلی 12 داوە، کە ڕێگردەبێت لە فەوتانی خوێندنی قوتابییان.
وێنە گەورەکە: لە بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە تاوەکو ئێستا دەوام دەستی پێ نەکردووە، ڕۆژی پێنجشەممە 01-02-2024 وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری قوتابییانی پۆلی 12 کۆبووەوە و بڕیاری لە چارەنووسی قوتابییانی ئەو قوتابخانانە دا کە دەستیان بە دەوام نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: کۆشینا کۆسرەت، نوێنەری قوتابییانی پۆلی 12 لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەگەڵ ئالان حەمەسەعید کۆبووینەوە و داوامان کرد مەنهەجی خوێندن کەم بکرێتەوە، کەوتنی وانەکانی دەرچوونی قوتابیی بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری بکرێت بە 4 بابەت، درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن و تاقکردنەوەکانی وەزاری درێژ بکرێنەوە، تەنیا داواکاریی کەمکردنەوەی مەنهەج ڕەتکرایەوە".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەو قوتابخانانەی سلێمانی کە دەوام نەکراوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ ماوەی 45 ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە.
بڕیارەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت؟ قوتابییانی پۆلی 12ـی ئەو قوتابخانانەی لە سلێمانی دەستیان بە دەوام نەکردووە، تاقیکردنەوەکان لەگەڵ خولی دووەم دەکەن و بە خولی یەکەم بۆیان هەژمار دەکرێت، هەروەها خولی سێیەم بۆیان دەکرێتەوە و لەم خولەشدا قوتابییان سێ تاقیکردنەوە لە هەفتەیەکدا دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن