
پەرلەمانی عێراق و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی وەک پشوو لە سەرانسەری عێراق دیاری کرد، ئەوەش لەسەر داوای سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بووە و پاڵپشتیی لایەنەکانی دیکەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆ کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشوو لە عێراق دیاری کرد کە یەکێکیان ڕۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال بووە.
چیرۆکی سەرەکی: فراکسیۆنە کورستانییەکان بە یەکەوە گفتوگۆ دەکەن، دواتر لەنێو پێنج ئەندامی فراکسیۆنی جیاواز بە یەکەوە دەڕۆنە لای د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و داوای لێدەکەن ئەو دوو یادە بۆ کوردیش بکرێتە پشوو و لە نێو هەمواری یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق جێگەی بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە یەکێک بووە لەو پێنج ئەندامە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوای داواکارییەکەی ئێمە د.شاخەوان داوای لە هەردوو لیژنەی ئەوقاف و یاسایی کرد، لەنێو هەمواری یاسای پشووە فەرمییەکان، ئەم دوو یادەی کوردیش زیاد بکرێت، لە کاتی دەنگدان یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەنگی هێنا و یادی ئەنفالیش تێکەڵی پشووەکە کرا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





