گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراقی، هێرش دەکاتە سەر مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری شیعە و پێی دەڵێت "وەکو پیاوی دەوڵەت ڕەفتار بکە نەک وەکو ڤلۆگەر".
چیرۆکی سەرەکی: مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری شیعە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە بەسرە فەلافل دابەش دەکات، سەموونێکی گەورە پڕ دەکات لە فەلافل و سەموونێکی بچووکیش دەهێنێت و تەنیا یەک فەلافلی تێدەکات، لە ئاماژەیەکدا بۆ ئەوەی بەغدا لە پشکی پارێزگاکان بودجە دەداتە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕێناس عەلی، ڕۆژنامەنووسی دیاری عێراقی کە خۆشی شیعەیە لەسەر ڤیدیۆکە دەڵێت: "ئەمە ئەوپەڕی گاڵتەجاڕییە، تۆ یاسادانەری، ئەگەر هەڵەیەک هەیە بڕۆ ڕاستی بکەرەوە، وەکو پیاوی دەوڵەت ڕەفتار بکە نەک ڤلۆگەرەکان ".
زانیاریی زیاتر: "بەبۆنەی ڕەفتارەکانی مستەفا سەنەدەوە مەگەر دەست لەو گەنجانەش بشۆین کە ئومێدمان پێیان هەبوو گۆرانکاری بکەن". ئەو ڕۆژنامەنووسە وا دەڵێت.
وێنە گەورەکە: پشکی پارێزگاکانی عێراق لە خشتەکانی بودجە کەمکراوەتەوە، هەندێک لایەن لە چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەکەن بەوەی دەیەوێت دواتر ئەو پارەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری شیعە، بەوە ناسراوە دژایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات و دژی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانە، دەڵێت "لەبەر ئەوە هێرش دەکەمە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕای گشتیی پارێزگاکانی عێراق بجوڵێنم ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوودانی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران: مافەکانیان بە یاسا گەرەنتی دەکەین
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
سوودانی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران: مافەکانیان بە یاسا گەرەنتی دەکەین
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات