
سەرۆکوەزیران بارزانی و کۆنسوڵی قەتەر و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کۆنسوڵخانەی قەتەر دەکەنەوە - وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایدەگەیێنێت، کوردستان هەرێم و وڵاتێکی برایە لەگەڵ قەتەر، هاوکات ژێرخانێکی نایابی هەیە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێری پایتەخت ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسی و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی وەک بازرگانی و ئابووری و کولتووری.
لێدوانی فەرمی: د.ئەحمەد حەسەن حەمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کوردستان بەشێکە لە عێراق، هەرێمێک و دەوڵەتێکی برایە سەبارەت بە قەتەر، پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان زۆر لەمێژینەیە و ڕەگ و ڕیشەی هەیە".
زانیاریی زیاتر: کوردستان ژێرخانێکی نایابی هەیە، ئاسایش و ئارامی هەیە، بۆ ئێمە زۆر گرنگە وەبەرهێنان لە عێراق و بکەین و ئاڵۆگۆڕی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و قەتەر هەبێت. ئەحمەد حەسەن حەمادی وای گوت.
لەلایەکی دیکە: حەسەن عەلی فەزالە، کۆنسولی گشتیی قەتەر لە هەرێمى كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، سوپاس بۆ خودا پەیوەندییەکان پێش کردنەوەی کۆنسوڵخانەش هەر هەبووە".
باکگراوند: ڕۆژی 26-05-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بە یاوەری ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بۆنەیەکی فەرمیدا، کۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتی قەتەریان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






