
دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و بەردی بناغەی چوار پڕۆژە دادەنێت، پڕۆژەکان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن، کۆی ئەو پڕۆژانەشی لە سۆران جێبەجێکراون ژمارەیان 257 پڕۆژەیە.
داتای فەرمی: بەپێی داتای وەزارەتی پلاندانان و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 91 پڕۆژە لە سێکتەرەکانی (ڕێگە و گواستنەوە، ئاو و ئاوەڕۆکان، بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە، ژێرخان، خزمەتگوزاری و پەروەردە) بە گوژمەی 67 ملیار و 554 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: 58 لەو پڕۆژانە (کە دەکاتە 64%ـی پڕۆژە تەواوبووەکانی سۆران) ساڵی پلانیان دەکەوێتە ناو تەمەنی کابینەی نۆیەم بە خەرجی 20 ملیار و 698 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون.
پڕۆژە بەردەوامەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:
ژمارەی پرۆژەکان: 165 لە سێکتەرەکانی (ڕێگە و گواستنەوە، ئاو و ئاوەڕوکان، بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە، ژێرخان و خزمەتگوزاری، پەروەردە، تەندروستی و کشتوکاڵ)
گوژمەی گشتی پڕۆژەکان: 335 ملیار و 281 ملیۆن دینار
خەرجی گشتی: 218 ملیار و 859 ملیۆن دینار
93 لەو پڕۆژانە (کە دەکاتە 56%ـی پڕۆژە بەردەوامەکان) ساڵی پلانیان دەکەوێتە ناو تەمەنی کابینەی نۆیەم و بە گوژمەی گشتی 70 ملیار و 774 ملیۆن دینار ئەنجامدەدرێن.
72 پڕۆژەکەی دیکە کە لە کابینەکانی پێشوو دەستپێکراون، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 بۆ تەواوکردنیان 38 ملیار و 266 ملیۆن دینار خەرجی کابینەی نۆیەم بووە کە دەکاتە 63% تەواوی خەرجی کابینەی نۆیەم بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان.
هاوکات 51 پڕۆژە (کە دەکاتە 31% پڕۆژە بەردەوامەکان) ڕێژەی جێبەجێکردنیان 100%، بەڵام لەبەر ڕێکارەکانی پاکتاوی دارایی، تاوەکو مانگی 12ـی 2023 باری پڕۆژەکان (بەردەوام) بوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆڵەتی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەم. لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تاوەکو مانگی 2 ساڵی 2024، ژمارەی مۆڵەتەکانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 6 مۆڵەت بووە بە سەرمایەی گشتیی 70 ملیۆن و 640 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان دەکرێت لە سێکتەرەکانی پیشەسازی، فێرکردن، نیشتەجێبوون و گەشتیاری.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 7 خولەک لەمەوپێش
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران لەبارەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق هۆشداریی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی دیکەی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕینی باڵانسی هێزەکان بەهۆی زیادبوونی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر سکاڵا لە دژی کاندید و لایەنە سەرپێچیکارەکان تۆمار دەکات




