
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانیی ئوردنی
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە لە هێرشەکانی ئەمشەوی سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران فڕۆکەی ئوردنیش بەشداربووە و چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی ئێرانی کردووەتەوە ئامانج.
وێنە گەورەکە: درەنگانی شەوی هەینی 02-02-2024 ئەمریکا 85 پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق بۆردوومان کرد، ئەم هێرشانەی ئەمشەوی ئەمریکا لە وەڵامی هێرشکردنە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن هات کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دوای هێرشەکانی ئەمشەو ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوای هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر تاوەری 22ـی ئوردن ئوردنیش بڕیاری دا بەشداریی لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی ئێران بکات، لە هێرشەکانی ئەمشەویشدا فڕۆکەیەکی ئوردنی بەشداربووە.
باکگراوند: ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لەبارەی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند: لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە