
سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق. وێنە: NBC News
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، کەسانێک لە ناو هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هەن گوێڕایەڵی فەرمانەکانی سوودانی نابن. داواش دەکات حکومەتی عێراقی لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات.
لێدوانی فەرمی: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "نیگەرانین لەوەی کەسانێک لە ناو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەردەم فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیار نین و بەشدارن لە چالاکییە تووندوتیژییەکان لە عێراق و سووریا و هێرش دەکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان و مەترسین بۆ سەر ئاسایش و ئابووریی عێراق.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، کۆنترۆڵی ئەم کەسانە بکرێت و لەبەر پێشێلکردنی یاسای عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هێرشکراوەتە سەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەمەش نیگەرانیی واشنتی لێکەوتووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا و زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ بە ڤیدیۆ قسە دەکەن
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت