
هەواڵ
ئاڤا دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە درۆن هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە دێرەزوور، بەهۆیەوە ژمارەیەک شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بۆچی گرنگە: بەهۆی هێرشی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و وەڵامی ئەمریکا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرژییەکان لە عێراق و سووریا زیاتر دەبن و هێز و لایەنی نوێ تێوەدەگلێن. یەکەمجارە هێرشی ڕاستەوخۆ بکرێتە سەر هێزەکانی هەسەدە، ئەمەش دەرهاوێشتەی خراپ و مەترسی فراوانتربوونی پێکدادانەکان و سەرهەڵدانی شەڕێکی هەرێمی هەیە، کە کاریگەری دەخاتە سەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وێنە گەورەكە: لە تۆڵەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی میلیشیاكانی نزیک لە ئێران کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشی كردە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لەناو كێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوور، كە یەكێكە لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لەناو كێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزووری سووریا، بەهۆیەوە 7 شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە، کە ئەندامی هەسەدەن و بریندارەكانیش لە هێزەكانی ئەمریكان".
زانیاری زیاتر: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا کراوەتە سەر ئەکادیمیای مەشق و ڕاهێنان لە کێڵگەی عومەر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەهۆیەوە شەش شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و دەڵێت بەدرۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشەكەیان كردووە. هەسەدەش لە راگەیێنراوەکەدا بە مافی خۆی دەزانێت "وەڵامی گونجاوی سەربازی"ی سەرچاوەی هێرشەکە بداتەوە.
باكگراوند: لە 19ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە، تەنیا لە سووریا 108 جار هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن ملیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران. دیارترین هێرش کۆتایی مانگی ڕابردوو بوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن کە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران، ئەمەش کاردانەوەی تووندی ئەو وڵاتەی لێکەوەتە و سێی ئەم مانگە لە هێرشێکی فراواندا زیاتر لە 85 بنکەی گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن