پێکهاتەکان حەوت سکاڵایان لەسەر شێوازی دابەشکردنی کورسیەکان تۆمارکردووە
- کوردستان
- 11 حوزەیران

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی داوا لە دادگەی فیدڕاڵی عێراق دەكەن، کورسییەکانیان لە یەک بازنەدا کۆبکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکانی کوردستان تەرخانکراوە، دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و یەک لە دهۆک، پێکهاتەکان داوادەکەن ئەو کورسیانە بهێنرێنە یەک بازنەوە، بۆ ئەوەی دەنگەکانیان نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: زیا پترۆس، نوێنەری کلدانەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "یەکسانیی نییە لە دهۆک 35 هەزار دەنگدەرمان هەبێت تەنیا یەک کورسیمان پێبدرێت، لە سلێمانی بە 700 دەنگ کورسی بەدەستبهێنرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی فیدڕاڵی عێراق بەرواری 22-07-2024ـی دیاریکردووە بۆ دادبینی ئەو حەوت سکاڵایە.
زانیاریی زیاتر: لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە کار بە ماددەی دووی سیستەمی تۆمارکردنی لیستی پاڵێوراوان نەکرێت، کە کۆمسیۆن بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پەسەندی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت