
هەواڵی خێرا
ئاڤا دیجیتاڵ
یەکەمین کۆبوونەوەی بەشێک لە ئەنجوومەنە نوێیەکانی پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجامدرا، لەوانەش پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
وێنه گه‌وره‌كه: لە كۆی 15 پارێزگای عێراق، زۆرینەی ئەنجوومەنە نوێیەکانی پارێزگاکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، له حه‌وت پارێزگا، پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژێردران. لە بەشێک لە پارێزگاکان، بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی، ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای ته‌واو نه‌بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان كه چوار كورسی ئه‌نجوومه‌نی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كان كرابوو، چاوی له وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته بوو، سیروان رۆژبه‌یانی بۆ پۆسته‌كه كاندیدكرابوو، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته سه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆسته‌كه، ده‌نگدان له شێوازی ئاشكراوه گۆڕدرا بۆ نهێنی، پارتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان ناوبرد، ئه‌مه وایكرد پۆسته‌كه یهكلانهكرێتهوهو كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه: بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنی توركمان و عەرەب، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
لێدوانی فه‌رمی: لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. د. ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و محەممەد جبووری، بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران. نازم هه‌ركی، یاریده‌ده‌ری مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له نه‌ینه‌وا وای ئاڤا نیوز گوت.
"بەپێی ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان بڕیاربوو پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێش هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پارتی كۆبونه‌وه‌كه دواخرا".
پەروین فاتیح، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به ئاڤا نیوزی ڕاگه‌یاند: ئێمە لاریمان نییە لە کۆبوونەوە، با خەڵکی کەرکووک بزانن دەمانەوێت بەیانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربێت.
زانیاری زیاتر: بەهۆی تەواونەبونی ڕێژه‌ی یاسای کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجامنەدرا، تەنیا سێ فراکسیۆن چونە هۆڵی کۆبونەوەکەوە، کە ئەوانیش یەکێتی و پارتی و پێکهاتەی مەسیحین، کە هەرسێ فراکسیۆنەکە خاوەنی هەشت کورسیین و تەواوبوونی نیسابی یاساییش پێویستی بە نۆ کورسیە له كۆی 16 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك یان پەکخست، ئەمە لە کاتێکدایە هەموو لایەنەکان داوای پۆستی پارێزگار دەکەن و تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێوانیاندا نییە.
لە دیالە، ئەنجوومەنی نوێی پارێزگاکە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، لەو پارێزگایه ڕکاربەرییەکی تووند لە نێوان نەزار نهێبی، لە لیستی سیادەی خەمیس خەنجەر و عەمەر کەروی، لە لیستی تەقەدوومی محەممەد حەلبووسی هه‌بوو، بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری نوێی دیالە وەربگرن، به‌ڵام به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی هێنانی ده‌نگی پێویست، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.
بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) ڕۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر ڕێككەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەندا.
چاره‌سه‌ره‌كان: ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجوومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی دیكه رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار.
ئه‌نجامه‌كان: له كۆی 15 پارێزگای عێراق، ته‌نیا له حەوت پارێزگا، پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژێردران. پارێزگاکان پێكدێن له پارێزگای (واست، بەسرا، نەجەف، كه‌ربه‌لا، سەڵاحەدین، نەینەوا و پارێزگای ئەنبار) و لە بەغداش تائێستا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردراوە كە عەممار حسێن قەیسییە.
پارێزگای نه‌ینه‌وا:
- عەبدولقادر دەخیل - پارێزگاری نەینەوا
- ئەحمەد حاسوود - سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای به‌سرا :
- ئەسعەد عیدانی - پارێزگاری بەسرە
- خه‌له‌ف بدران- سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای كه‌ربه‌لا:
- نسه‌ییف ئه‌لخه‌تابی - پارێزگاری كه‌ربه‌لا
- قاسم ئهلیەساری- سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای سەڵاحەددین:
- ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا جبوری - پارێزگاری سەڵاحەددین
- عه‌لی عادل عه‌بدولسه‌لام- سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای نەجەف:
- یوسف كه‌ناوی عه‌بدوڵلا جبوری - پارێزگاری نەجەف
- حوسێن وه‌حید ئه‌لعیساوی عه‌بدولسه‌لام- سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای واست:
- محه‌ممه‌د ئه‌لمیاحی - پارێزگاری واست
- عه‌لی سه‌لمون- سەرۆکی ئەنجوومەن
پارێزگای ئەنبار:
محەممەد نووری کربوولی – پاریزگاری ئەنبار
پاشخان : رۆژانی 16-18-12-2024 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریکردن 41% بوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌یان كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت