
وێنەی فرۆشتگەیەكی غاز
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بەشێک لە میدیاکان و لە سۆشیاڵ میدیا هەواڵی گرانبوونی غازی ماڵان لە هەولێر و سلێمانی بڵاوکرایەوە، قائیمقامی هەولێر و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی، ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە و ئاشکرایان کرد، نرخی غازی ماڵان لە هەرێمی کوردستان جێگیرە و بە هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێتە هاونیشتیمانیان.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی گرانبوونی غازی ماڵان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام قائیمقامی هەولێر و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی، ئەم دەنگۆیە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن دوورە لە ڕاستییەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: نەبەز عبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا گوتی: بە هیچ شێوەیەک ئەم دەنگۆیە ڕاست نییە، لە هەولێر غازی ماڵان گران نەبووە و بە هەشت هەزار و 500 دیناری عێراقیی دەدرێت بە هاونیشتیمانیان.
هاوکات گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بۆ ئاڤا میدیا گوتی: لە پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ چاودێرییکردنی کارگەکان و غازفرۆشان دانراوە کە غازی ماڵان بە هەشت هەزار و 500 دیناری عێراقیی بە هاووڵاتییان بفرۆشن، بەپێچەوانە سزا دەدرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سلێمانی ڕۆژانە 15 هەزار بوتڵ غاز بە شوێنە گشتی و تایبەتەکان و ماڵان دەفرۆشرێت، کە 22 کارگە لە سلێمانی هەن و بەرپرسن لە دابینکردنی غاز بۆ ناوچەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان نرخی غازی ماڵان جێگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت