
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا
ئاڤا دیجیتاڵ
لە یەکەمین کۆبوونەوەی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا عەبدولموتەلیب عەلەوی بە پارێزگار و عەمار حوسێن بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردران. پێشتریش عەممار حوسێن قەیسی بە سەرۆکی ئەنجوومەن و محەممەد جاسم حەمود بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران.
بۆچی گرنگە: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەبەغدا لیستەکەی محەممەد حەلبووسیی سەرۆکی لەسەر لادراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق براوەی یەکەم بوو، ئەمەش وایکرد لیستە شیعییەکان بەتایبەتیش هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕێگە نەدەن پارێزگار لە لیستێک بێت کە سەرۆکەکەی سووننە بێت، ئەو پرسە بەسترایەوە بە دۆسیەی بوونەوەی حەلبووسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی بەبڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک لەپۆستەکەی دوورخرایەوە، پێدەچێت ئەمە هەنگاوێکی نوێ بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر هەشتـی شەوی (پێنجـی شوباتی 2024) ئەندامانی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی بەغدا کۆبوونەوە لە کۆی 53 ئەندام، 44 ئەندام ئامادەبوون کە هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و بە دەنگی 39 ئەندامی ئەنجوومەن، عەممار قەیسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا کە لە هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی.
دواتریش عەبدولموتەڵب عەلەوی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە 52 دەنگ بە پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە، ئەندامانی هەوپەیمانی تەقەدووم گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا.
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد لە 49 کورسی پێکهاتووە لەگەڵ چوار کورسی کۆتای پێکهاتەکانی کوردی فەیلی و کریستیانەکان.
پاشخان: ڕۆژی (21 ی کانوونی دووەمی 2024) دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد.
سەر لە بەیانیی رۆژی (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەنگدانی تایبەت و رۆژی 18 ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکرد، تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی (19ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە.
پرۆفایلی پارێزگاری نوێی بەغدا
عەبدولموتەلیب عەلی عەلەوی ، پسپۆڕی راوێژکار و پلانی ستراتیژییە
پێشتر ئەندامی لیژنەی راوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە، بەربژێری دەوڵەتی قانون بوو بۆ پۆستی پارێزگاری بەغدا
لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان حەوت هەزار و 629 دەنگی هێناوە
لە ساڵی 1973 لەبەغدا لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە ئیدارە و ئابووریی زانکۆی بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





